ڕۆڤەری کۆڵنەدان بەردێکی لە شێوەی دۆناتس لە مەریخ دۆزیەوە

ڕۆڤەری کۆڵنەدان بەردێکی لە شێوەی دۆناتس لە مەریخ دۆزیەوە
پەیامی کورد   ...  ڕۆڤەری کۆڵنەدان بەردێکی لە شێوەی دۆناتس لە مەریخ دۆزیەوە

ڕۆڤەری پێرسیڤێرنسی ناسا، بەردێکی سەیر و سەمەرەی لە شێوەی دۆناتس لە مەریخ بینیوە، کە دەوترێت نەیزەکێکە.

بەگوێرەی ئەو وێنەیەی کە هەژماری تویتەرەکەی پەیمانگای سێتی بڵاویکردووەتەوە، ئەم بەردە نهێنییە گەورە و تاریکە کونێکی لە ناوەندەکەیدا هەیە و لە دەورووبەریدا پارچە بەردی دیکەی هەمان ڕەنگ دەبینرێت.

لەم تویتەدا نووسراوە :

"لە 23ی حوزەیرانی 2023، ڕۆڤەری پەرسێڤێرنسی ناسا وێنەی بەردێکی دووری لە شێوەی دۆناتس گرت کە دەتوانێت نەیزەکی گەورە بێت و پارچە بچووکەکانی هەبێت، بە بەکارهێنانی مایکرۆ ئیمەیجەری دووری سوپەرکام لە 23ی حوزەیرانی 2023".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە