ئێران/ لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا ١٦ کرێکار گیانیان لەدەستدا

ئێران/ لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا ١٦ کرێکار گیانیان لەدەستدا

پەیامی کورد... ئێران/ لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا ١٦ کرێکار گیانیان لەدەستدا

لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لە پارێزگای خووزستانی ئێران ١٦ کرێکار گیانیان لەدەستدا و هەشت کەسیش برینداربوون کە هەشت کەس لە قوربانییەکان ئەندامی یەک خێزانن.

بەگوێرەی میدیاکانی ئێران (سێشەممە ٣٠-٨-٢٠٢٢) لە شاری شوشتەری سەر بە پارێزگاری خووزستان، پاسێک لە کاتی گواستنەوەی کرێکارانی زەوییەکی کشتوکاڵی لەگەڵ بارهەڵگرێکدا پێکیاندا داوە و بە هۆییەوە ١٦ کرێکار گیانیان لەدەستداوە و هەشتی دیکەش برینداربوون

موجتەبا کەلانتەر، سەرۆکی کۆلێژی زانستی پزیشکیی شاری شوشتەر ڕایگەیاندووە، " لە ڕووداوەکەدا ١٠ کرێکاری ژن و شەش پیاو گیانیان لەدەستداوە، هەشت برینداریش گەیەنراونەتە نەخۆشخانە، هەشت کەسیش لەوانەی گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون ئەندامی یەک خێزانن."

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە