کۆرۆنا لە ئاستی جیهاندا گیانی زیاتر لە ١٠٠٠ پەرەستاری ئەستاندووە

کۆرۆنا لە ئاستی جیهاندا گیانی زیاتر لە ١٠٠٠ پەرەستاری ئەستاندووە

پەیامی کورد ... کۆرۆنا لە ئاستی جیهاندا گیانی ١٠٠٠ پەرەستاری ئەستاندووە

 

دوای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە ئاستی جیهاندا زیاتر لە ١٠٠٠ پەرەستار و دوکتۆر بە هۆی تووشبوون بەو پەتایە گیانیان لە دەست داوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی ئەنجومەنی نێودەوڵەتی پەرەستاران هەتا ئێستا گیان لە دەست دانی زیاتر لە  ١٠٠٠ پەرەستار بە هۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا لە هەموو جیهاندا تۆمار کراوە و ئەگەری ئەوە هەیە ژمارەی گیان لە دەست داوەکان زۆر زیاتر بێت.

ئەنجومەنی نێودەوڵەتی پەرەستاران دۆخی ئێستای کارەساتبار لەقەڵەم دا و ڕخنەی لە وڵاتان گرتووە کە گرینگی نادەن بە تەندروستی پەرەستارەکان و کادری دەرمانی نەخۆشخانەکان.

 

بەپێی ڕاپۆرتێکی ”ژاپۆن تۆدەی“، زیاترین ژمارەی پەرەستار لە وڵاتانی برازیل و مەکسیک گیانیان لە دەست داوە کە ٣٥١ و ٢١٢ حاڵەت بووە و لە هەموو جیهانیشدا ١٠٩٧ پەرەستار گیانیان لە دەست داوە.

ناوەندی ئەنجومەنی نێودەوڵەتی پەرەستاران لە شاری ژنۆ لە وڵاتی سویس هەڵکەوتووە و زیاتر لە ١٣٠ ئەنجومەنی نەتەوەیی پەرەستاری  (NNA) ئەندامی ئەو ئەنجومەنەن و نوێنەرایەتی زیاتر لە ٢٠ میلیۆن پەرەستار لە ئاستی جیهاندا دەکەن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە