پەیامی کورد... ئێران لهبارهی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان سعوودیە و ئیسرائیل هۆشداری دهدات
وتەبیژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایدهگهیهنێت، لە ئەگەری ئاسایبوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان سعوودیە و ئیسرائیل زیان بە ناوچەکە دەگات.
ئەمڕۆ دووشەممە 31_ی تهموز_ی 2023 بەگوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز، ناسر کەنعانی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەگەر سعوودیە و ئیسرائیل پەیوەندییەکانیان ئاسایی بکەنەوە، ئەوە زیان بە ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکە دەگەیەنن.
لای خۆشیهوه جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند، لەوانەیە رێککەوتنێک بەڕێوەبچێت دوای گفتوگۆکانی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لەگەڵ بەرپرسانی سعوودیە لە جەددە بە مەبەستی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان سعوودیە و ئیسرائیل.
بڕیارە سعوودیە لە رۆژانی 5 و6 ئابدا، میوانداری کۆبوونەوەیەک لەسەر ئاستی راوێژکارانی ئاسایشی نیشتمانی بکات، کە درێژەپێدەری گفتوگۆکانی لوتکەی ئاشتییە لە ئۆکرانیا، کە لە ماوەی رابردوودا لە کۆپنهاگن، بەڕێوەچوو، کە بەرپرسانی باڵای ئۆکرانیا و وڵاتانی گرووپی حەوت و یەکێتی ئەوروپا بەشدارییان تێدا کردبوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە