پێنج هاووڵاتی دیکە کە کوردی رۆژهەڵاتی کوردستانن لەیەکێک لەزیندانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، لەسێدارەدران.
ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردووەتەوە، کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ (٢٣)ی نیسان، پێنج هاووڵاتی کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان، لەزیندانی ناوەندیی شاری ئورمیە لەسێدارەدراون.
باس لەوەشکراوە، کە ئەو هاووڵاتیانە، بەتۆمەتی کوشتنی ئەنقەست دەستبەسەرکراون و پاشان لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندراوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، کە بەپێی ئامارێکی ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ساڵی رابردوودا، بڕیاری لەسێدارەدانی (١١٢) هاووڵاتی کورد لەئێران جێبەجێکراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە