ئێران/ پەرلمانتاران داوای سنووردارکردنی ئینتەرنێت دەکەن

ئێران/ پەرلمانتاران داوای سنووردارکردنی ئینتەرنێت دەکەن

پەیامی کورد ... ئێران/ پەرلمانتاران داوای سنووردارکردنی ئینتەرنێت دەکەن

 

چل کەس لە پەرلمانتارانی ئیران داوایان لە سپای پاسدارانی ڕێژیم کردووە کە ئینتێرنێت لە ئێران سنووردار بکرێتەوە و خەڵک بە شێوەی گشتی دەستیان بە ئینتێرنێت نەگا. هۆکاری داواکاریی ئەو نوێنەرانە سەرهەڵدانی ناڕەزایەتی و خۆپێشاندانی خەڵک لە گرانی، نەبوونی، بێکاری و هەژاری ڕاگەیەندراوە.
 

گۆڤاری نیووزویک لەو پێوەندییەدا بڵاوی کردووەتەوە کە بەشێك لە پەرلمانتارانی ڕێژیمی ئێران لە ترسی ئەوەیکە خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی دەربڕینی خەڵک دیسان سەر هەڵنەداتەوە، داوایان لە ڕێکخراوی سپای پاسدارانی کردووە کە کۆنترۆڵی ئینتەرنێتی ئێران بە دەستەوە بگرن و چاوەدێریی بکەن. ئەو گۆڤارە ئەمریکییە لە درێژەدا باسی لەوە کردووە کە ئەو نوێنەرانە دەیانەوێ کۆنترۆڵی ئینتەرنێتی ئێران بسپێرنە دەستی کۆمیتەیەکی بەهێز و پێکهاتوو لە کاربەدەستانی دەسەڵاتداری ڕێژیم بە ناوی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران. ئەگەر ئەو پێشنیارە پەسەند بکرێ، کۆماری ئیسلامیی ئێران هەموو نەرم‌ئامێرە دەرەکییەکان دادەخا و پێوەندیی خەڵک بەرتەسک دەبێتەوە و بە جێگەی ناوەرۆکی ئەپلیکەیشنەکان، ماتۆڕێکی سێرچی سیخوڕی دادەنێ.

 

 نییوزویک لە درێژەدا ڕایگەیاندووە: ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی هەر لە ئێستاشدا داڕێژراوەی چەندین نەرم‌ئامێر و تۆڕی کۆمەڵایەتیی وەکوو فەیسبووک و تویتەر و یۆتیووب لە ئێران داخستووە و نوێنەرەکانی پەرلمان لە هەوڵدان کە ئینستاگرامیش لە ئێران ببەستن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە