پەیامی کورد ... ئێران سێیەم گەورەترین بەرهەمهێنەری گازی سرووشتییە
ئاژانسی نێونەتەوەیی وزە، زیادبوونی 2.5 هێندەی بەرهەمهێنانی گازی سرووشتی ئێرانی لە ماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا بە بەراورد لەگەڵ تێکڕای جیهانی ڕاگەیاند و ئێرانی بە سێیەم گەورەترین بەرهەمهێنەری ئەم بەرهەمە لە جیهاندا لە دوای ئەمریکا و ڕووسیا دەستنیشان کرد.
بەرهەمهێنانی گازی ئێران لە ساڵی 2022 بە ڕێژەی 1.1% گەشەی کردووە و لە ساڵی 2022دا گەیشتووەتە 259 ملیار مەتر سێجا.
لە نێوان ساڵانی ٢٠١٢ بۆ ٢٠٢٢ بەرهەمهێنانی گازی سرووشتی لە ئێران بە تێکڕا ٥.٢% ساڵانە گەشەی کردووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە