ئێران سبەی باڵیۆزخانە لە سعودیە دەکاتەوە

ئێران سبەی باڵیۆزخانە لە سعودیە دەکاتەوە

پەیامی کورد... ئێران سبەی باڵیۆزخانە لە سعودیە دەکاتەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، سبەی سێشەممە بە فەرمی باڵوێزخانەکەیان لە ریاز ی پایتەختی سعودیە دەکەنەوە و لە شاری جەددەش نوێنەرایەتیەکانیان دەستبەکاردەن.

ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ دوشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سبەی و سێشەممە و چوارشەممە کۆماری ئیسلامی بە فەرمی باڵوێزخانەی خۆی لە ڕیاز و کونسوڵخانەکەی لە جەددە و نوێنەرایەتی خۆی لە ڕێکخراوی ئیسلامی دەکاتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕیاز و کونسوڵخانەی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە جەددە چالاکییە کردەییەکانیان بۆ ئاسانکاری کاروباری حاجیانی ماڵی پیرۆز دەستپێکردوە، ئەو دامەزراوانەی پێشتر باسکراون بە فەرمی دەکرێنەوە، بە ئامادەبونی بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی هەردو وڵات.

ئەمساڵ دانوستانەکانی نێوان ئێران و سعودیە گەیشتنە ئەنجام و بەفەرمی دەستپێکردنەوەی پەیوەندیەکانیان راگەیاند، دوای ئەوەی لەماوەی چەند ساڵی رابردودا گەیشتبوە خراپترین ئاست.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە