پەیامی کورد ... بەرپرسی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی تەڤدەم رایگەیاند : رێککەوتنی هەسەدە و سوپای سووریا تەنها سەربازییە باس لە چارەنوسی دەسەڵاتی خۆجەیی یان بەڕێوبردنی شار و شارۆچکەکانی دیکەی تێدانییە.
ئاڵدار خەلیل، بەرپرسی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی تەڤدەم لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی، لەگەڵ حکوومەتی سووریا رێککەوتن لەبارەی پاراستنی سنوورەکان لەنێوان هەسەدە و سوپای سووریا.
ئاماژەی بەوەشکردوە، "رێککەوتنەکە سەربازییە و باس لە چارەنووسی دەسەڵاتی خۆجویی یان بەڕێوبردنی شار و شارۆچکەکانی دیکەی تێدانییە، بەڵکوو ئەوە پێوەرێکی بەپەلەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشی تورکیا لەسەر سووریا".
ئێوارەی دوێنێ هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و سوپای سووریا رایانگەیاند : گەیشتوونەتە رێککەوتن بۆ گەڕانەوەی هێزەکانی حکوومەتی سووریا بۆ ناوچەکانی باکووری ووڵات.
بەپێی رێککەوتنەکەی هەسەدە و دیمەشق، سوپای سووریا دەچێتە نێو شارەکانی کۆبانێ و منبج. هاوکات ڕووسیا داوای لە تورکیا کردوە خۆی بپارێزێت لە دەستپێکردنی شەڕێکی کراوە لە دژی هێزە حکوومییەکانی سووریا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە