ئۆپراسیۆنی حەشدی شەعبی لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەنبار دەستیپێکرد

ئۆپراسیۆنی حەشدی شەعبی لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەنبار دەستیپێکرد

پەیامی کورد     ...   ئۆپراسیۆنی حەشدی شەعبی لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەنبار دەستیپێکرد

هێزەکانی حەشدی شەعبی عێراق ئۆپراسیۆنی گەڕان و بەدواداچوون و پاککردنەوەی ناوچەکان لە ڕۆژهەڵاتی ئەنبار یان دەستپێکرد 

بە پێی ڕاپۆرتێک هێزەکانی حەشدی شەعبی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە ئۆپراسیۆنی گەڕان و بەدواداچوون و پاککردنەوەی ناوچەکان لە ڕۆژهەڵاتی ئەنبار یان دەستپێکرد

ناوەندی میدیاکانی حەشدی شەعبی لەمبارەیەوە ڕایگەیاند : ئۆپراسیۆنی گەڕان و بەدواداچوون و پاککردنەوەی چەندین ناوچە  لە ڕۆژهەڵاتی ئەنبار یان دەستپێکردووە و بە ووتەی ئەم ناوەندە ، ئۆپراسیۆنی ڕاگەیندراو لە دوای دانیشتنی ئەمنییەتی بەرفراوانی ئێوارەی دوێنی شەممە لەگەل فەرماندەکانی مێحوەری ڕۆژهەڵاتی ئەنبار لە حەشدی شەعبی عێراق تایبەت بە هەماهەنگی ئەمنییەتی بۆ چالاکی هاوبەش بەڕێوە چوو .

لەم دانیشتنە هاوبەشەدا جابر المووسەوی ، فەرماندەی تیپی هەفتەم ، جێگری فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەنبار ، یارمەتیدەری فەرماندەی تیپی ٢٧ و ژمارەیەک لە فەرماندەکان و بەرپرسانی گوردانەکانی تیپ ئامادەییان هەبوو .

فەرماندەکانی حەشدی شەعبی لەم دانیشتنەدا دەربارەی دۆخی ئەمنییەتی لە هەندێک لە بەشەکانی ئۆپراسیۆنەکان و دەستەبەرکردنی ئەمنییەتی ناوچەی ناوخۆیی ئەم بەشانە ، و ئەو هەوڵانەی کە ئەنجام دراون بۆ پاراستنی ئەمنییەتی هاووڵاتیان و ناوچەکە بە شێوەی گشتی گفتۆگۆ کرا و ڕاگۆڕینەوە کرا .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە