پەیامی کورد ... سەرۆکوەزیرانی ڕایگەیاند کە ووڵاتەکەی بە هۆی ئامادە بوونی سەربازی ئێران بەردەوام دەبێت لە ئۆپراسیۆنەکانی خۆی لە سووریا .
بە پێی ڕاپۆرتێک بێنیامین ناتانیاهوو ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ، ووتی : ئیسرائیل ، بە دەرچوونی ویلایەتەیەکگرتووەکان لە سووریا ، بەردەوام بەرامبەر ئامادەبوونی سەربازی ئێران کاردانەوی دەبێت و لە ئەگەری پێویست چالاکییەکانی خۆی زیاتر پەرە پێدەدات .
ئیسرائیلییەکان لەو بروایەدان کە تەنیا لە دوو ساڵی ڕابردوودا ٢٠٠ جار هێرشیان کردووەتە سەر سووریا و لە ئاکامی ئەم هێرشانە ژمارەی هێزەکانی ئیران تا ڕادەیەک بە یەک لە سەر چوار کەمی کردووە . ناتانیاهوو ووتی : بڕیار لە سەر ئەو پایەی دەرچوونی دوو هەزار سەربازی ئەمریکی لە سووریا سیاسەتی پابەرجای ئێمە ناگۆڕێت . ئێمە هەروەها بە هەنگاوەکانی خۆمان دژی هەوڵەکانی ئێران بۆ بە دەست هینانی پێگەی سەربازی لەم وولاتەدا بەردەوامی دەدەین و لە ئەگەری پێویست دا تەنانەت ئۆپراسیۆنەکانی خۆمان زیاتر پەرە پی دەدەین .
سەرۆکوەزیر بە ئاماژەدان بە کەسانێک کە " نیگەرانی " ئاکامی ڕووداوەکانی ئەم دواییە لە ئەمنییەتی نەتەوەیین ، ڕایگەیاند کە هاوکاری ئیسرائیل لەگەڵ ویلایەتەیەکگرتووەکان لە بواری ئەمنییەت کەماکان " بە تەواوی هێزەوە " بەردەوامی دەبێت ، دەوڵەتی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە دەستپێکردنی دەرچوونی هێزەکانی سەربازی خۆی لە سووریای راگەیاند و هۆکاری ئەم بڕیارەی خۆی سەرکەوتن بە سەر داعش و شکست هێنانی ئەم گرووپە تێرۆریستیە دانا .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە