پارێزگاری هەولێر باس لە قەرەبوكردنەوەی زیانلێكەوتوانی لافاوەكە دەكات

پارێزگاری هەولێر باس لە قەرەبوكردنەوەی زیانلێكەوتوانی لافاوەكە دەكات

پەیامی کورد … پارێزگاری هەولێر باس لە قەرەبوكردنەوەی زیانلێكەوتوانی لافاوەكە دەكات

ئەمڕۆ چوار شەممە پارێزگاری هەولێر زانیاری لەبارەی قەرەبوكردنەوەی زیانلێكەوتووانی لافاوەكانی هەولێر ئاشكراكردو ڕایدەگەیەنێت: چوار ملیار و ٤٦٠ ملیۆن دینار وەك هاوكاری بۆ قەرەبووكردنەوەی هاوڵاتیانی هەولێر كۆكراوەتەوە.

ئەمڕۆ چوار شەممە ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە كۆنفرانسێكی هەواڵیدا ڕایگەیاند: كۆی چوار ملیار و ٤٦٠ ملیۆن دینار وەك هاوكاریكردن بۆ قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتوانی لافاوەكەی هەولێر دابینكراوە.

ئەوەشی خستەڕوو: لە لافاوەكەی هەولێر ٨٢٦ خێزان و ٣١٤ ئۆتۆمبێلیش زیانیان پێگەیشتووە و زیانێكی زۆر بە شوێنە گشتییەكانیش كەوتووە.

جێگەی باسە، لەلایەن ڕێكخراوەكانی رابیتەی مرۆیی و هانای خێرخوازی و بەختەوەری هەڵمەتێكی گەورە بۆ هاوكاریكردنی زیانلێكەوتوانی لافاوەكەی هەولێر بەڕێوەچوو، بەڵام پارێزگاری هەولێر هیچ ئاماژەی بەكاری ئەو ڕێكخراوانە نەكرد.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە