سەرۆک بارزانی پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی نەمسا کرد

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی نەمسا کرد

پەیامی کورد... سەرۆک بارزانی پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی نەمسا کرا


سەرۆک بارزانی پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی نەمسا کرد و پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان وڵاتی نەمسا و عێراق و هەرێمی کوردستانیان تاوتوێ کرد.

 

ئەمڕۆ چوارشەممە، 13ی ئەیلوولی 2023، لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئەلێکساندێر شۆلێنبێرگ، وەزیری دەرەوەی نەمسا و شاندی یاوەری کرد.

 

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی بارەگای بارزانی، لە دیدارەکەدا پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان وڵاتی نەمسا و عێراق و هەرێمی کوردستان و ڕێگەکان بۆ فراوانترکردنی ئەو پەیوەندییانە تاوتوێ کراون.

 

لەو دیدارەدا، وەکو ئەوەی لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، وەزیری دەرەوەی نەمسا جەختی لە بایەخپێدانی وڵاتەکەی بۆ پاڵپشتیی ئابووریی عێراق و هەرێمی کوردستان و وەبەرهێنان کردووەتەوە.

 

پەیوەست بە پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و هەولێریش سەرۆک بارزانی "جەختی لە دیالۆگ وەک ڕێگەچارەی کێشەکان لەسەر بنەمای هاوسەنگی و شەراکەت و تەوافوق بە پشتبەستن بە دەستوور کردەوە."

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە