پەیامی کورد ... ئەردۆغان بە نیشاندانی ڤیدیۆی پەکەکە وەکوو تیرۆریست لە کۆشکی سپی شکستی هێنا !!!
لیندسی گراهام سیناتۆری كۆمارییەكان كە لە كۆبوونەوەی هەردوو سەرۆککۆماری ووڵاتانی ئەمریكا و توركیا بەشداربوو، رایگەیاند كە ئەردۆغان ڤیدیۆی یەكی كۆنی هێرشەكانی پەكەكەی نیشان داوە ویستوویەتی بەم شێوەیە وێنای کورد بە تیرۆریست نیشان بدات بەڵام ، ئەویش پێیوتووە: "دەتەوێت ڤیدیۆی هێرشەكانی توركیات بۆسەر سووریا نیشان بدەین؟".
هەروەها گراهام گەورە سێناتۆری كۆمارییەكان ڕایگەیاند : ئەردۆغان باسی لەوەكردووە كە توركیا لە شەڕی دژ بە داعش قوربانی داوە، بەڵام ئەو پێی وتووە، كە ئەمە یەپەگە و كورد بوون لە یارمەتیدانی ئەمریكا دژی داعش قوربانیان داوە".
لیندسی گراهام، ئاماژەی بەوەشدا كە ناوچەی ئارامیان دەوێت لە سووریا، بەڵام نابێت توركیا و رووسیا و ئەسەد بەڕێوەی ببەن.
راشیگەیاند، كە دەیانەوێت پەیوەندیان لەگەڵ توركیا هەبێت، بەڵام هەرگیز رێگە نادەن سیستەمی ئێس 400 بچێتە سەر هێڵ، چوونكە دژی بەرژەوەندی ئەمریكا و فڕۆكەی ئێف -٣٥ ە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە