پەیامی کورد ... ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤ی ئەیپریل دەولەتی فەڕەنسای بۆ یادکردنەوە و بەرز ڕاگرتنی یادی ڕۆژی قوربانیانی نەسڵ کوژی ئەرمەنییەکان بە تووندی خستە بەر هێرشی قسە کردنەوە .
ئەردۆغان لە چەند ووتەیەکدا لە تەلەفزیۆنی دەوڵەتی ئەو ووڵاتەدا کە بڵاو دەکرایەوە ووتی : ئەگەر تەماشای ئەوان بکەین کە دەیانەوێت بە بابەتی ئەرمەنییەکان و بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ تیرۆریسم دەرسی مافی مرۆڤ و دیموکراسی بدەنە تورکیا ، دەبینین کە هەموویان ڕابردوویەکی خوێناوییان هەبووە .
سەرۆککۆماری تورکیا بە تاوانبار کردنی بەرامبەر و هاوشێوەی فەڕەنسا بە دەست هەبوونی ئەوان لە نەسڵ کوژی ڕواندا ڕایگەیاند : " دیارە کە چ کەسێک بە کوشتنی ٨٠٠ هەزار کەس لە ڕواندا نەسڵ کوژی کردووە . بەرپرسیارەکەی فەڕەنسایە .
فەڕەنساش هەموو کات ئەم تۆمەتانەی ڕەت کردووەتەوە .
دەوڵەتی فەڕەنسا ئەمڕۆ بۆ یەکەمین جار مەراسیمی فەرمی لە یادکردنەوە و بەرز راگرتنی یادی قوربانیانی نەسل کوژی ئەرمەنییەکاندا بەڕێوە برد و ئێمانۆئێل ماکرۆن سەرۆککۆماری ئەم وولاتە بە دیاری کردنی گوڵ یادی قوربانیانی ئەم ڕووداوەی بەرز ڕاگرت .
ماکرۆن سەرۆککۆماری فەڕەنسا دوو مانگ پێش ئەم هەواڵەی ڕاگەیاندبوو و ووتبووی ناولینانی ڕۆژێک بە ناوی نەسڵ کوژی ئەرمەنییەکان لە ڕاستای زیندوو هێشتنی یادێک لە وەرزی تراژێدیایەک لە دیرۆکی ئەورووپایە ، هەوڵێک کە تووڕەیی تورکیای بەدواەو بوو .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە