پەیامی کورد ... ئەردۆغان: لە تورکیا شتێک بە ناوی پرسی کورد نییە، ئێمە چارەسەرمان کردووە
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا دەڵێت: "لە تورکیا کێشەیەک نییە بەناوی کێشەی کورد. ئێمە لەمێژە ئەم بابەتەمان چارەسەركردوەو كۆتاييمان پێهێناوە."
رەجەب تەیب ئەردۆغان، لە نیویۆرێك لە گفتوگۆیەكدا لەگەڵ رۆژنامەنووسانی ووڵاتەكەیدا ووتی"باس لە چارەسەركردنى كێشەى كوردو شتی لەو جۆرە دەکرێت. لە تورکیا کێشەیەک نییە بەناوی کێشەی کورد. ئێمە لەمێژە ئەم بابەتەمان چارەسەركردوەو كۆتاييمان پێهێناوە."
ووتیشی"ئەگەر کەسانێک هەن باوەڕیان بە یەکگرتوویی و یەکڕیزی و برایەتی و تەبایی هەیە، با بفەرموون، پێکەوە درێژە بە خەبات بدەین."
ئەردۆغان ووڵامی ژمارەیەک پرسیاری دیکەی دایەوە؛ لەبارەی پەیوەندییەکانی ئانکارا و ئیدارەی بایدن، پرسی کڕینی فڕۆکەی ئێف-35، دابینکردنی چەک بۆ هەسەدە لە لایەن ئەمریکا، پەیوەندییەکان لەگەڵ رووسیا، بابەتی ئێس-400، پێشنیازی تورکیا بۆ چاکسازییەکانی نێو نەتەوە یەکگرتووەکان، قەیرانی گۆڕانی کەشوهەوا، پێشهاتەکانی ئەفغانستان، هەڵبژاردنەکانی ئاڵمانیا و بابەتی پەیوەندییە بازرگانییەکان لەگەڵ ئازەربایجان و ووڵاتە تورک زمانەکانی ئاسیا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە