ئەردۆغان : ئێمە بڕیارەکەی ئەمریکا بۆ سەر قەندیل و مەخمووریش بە کار دێنین

بەرواری بڵاوکردنەوە :
ئەردۆغان : ئێمە بڕیارەکەی ئەمریکا بۆ سەر قەندیل و مەخمووریش بە کار دێنین

سەرۆککۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە فەڕەنسا لەگەڵ ئێمانۆئێل ماکرۆن سەرۆککۆماری فەڕەنسا لە سەدەمین ساڵیادی کۆتایی پێهاتنی شەڕی جیهانی یەکەمدا بەیاننامەیەک بڵاو کردەوە .

ئەردۆغآن سەبارەت بە چاوپێکەوتن لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترامپ ڕایگەیاند " مژاری " یەپەگە ، پەیەدە ، فەتۆ ، سووریا و هەروەها هالکبانک لە رٶژەڤی قسەکانی خۆیدانا.

ئەردۆغان هەروەها لە سەر ئەو خەڵاتەی کە بۆ ڕێبەرانی پەکەکە دەستنیشان کراوە لە لایەن ئەمریکاوە  ڕایگەیاند ئەمریکا بۆ ئەوەی کە وا نیشان بدات کە پەکەکە لە یەپەگە جوودا بووەتەوە لیستێکی وەهای درووست کردووە بەڵام لە ڕاستیدا یەپەگەش ئەمریکا بە درۆ دەخاتەوە و دەڵێن ئێمە لە پەکەکە جوودا نین .

 نەتەوەیەکگرتووەکان دەیەوێ مەخموور بڵاو بکاتەوە .

ئەردۆغان هەروەها ووتی : من ئەو بڕیارەی ئەمریکا بۆ پاک کردنەوەی " پەکەکە " لە قەندیل و مەخمووریش بە کار دەهێنم .

سەرۆککۆماری تورکیا هەروەها لە بەردەوامی قسەکانیدا ووتی : نە تەنیا قەندیل ، بەڵکوو بابەتی کەمپی مەخموور یش هەیە . مەخموور هێلانەی " پەکەکە " یە لەوێ ١٢ – ١٣ هەزار کەس نیشتەجێیە نەتەوەیەکگرتووەکان "  NY " یش لە سەر ئەم بابەتە دڵگران بووە . ئیتر دەیەوێ ئەوێ بڵاوە پێ بکات. جا ئەگەر بە بڵاوە پێکردن چارەسەر ببێت !! پێویستە ئێمە لەگەڵ حکومەتی عێراق و سەرانی کورد لە سەر هەبوونی پەکەکە پێکەوە چالاکی و خەبات بکەین بە پشتەوانی خوا ئێمە ئەم بابەتە چارەسەر دەکەین . ئێمە ئەو بڕیارە بە پێی قسەکانی ئەمریکا هەروەها لە سەر باباتێکی وەهادا بە جوودا دەگەینینە جێ .

  ئەردۆغان هەروەها لە سەر پرسی باروودۆخی ئیدلیب ئاشکرای کرد کە هەوڵەکانی ئەوان بۆ ڕۆژهەڵاتی فورات بەردەوام دەبێ

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە