پەیامی کورد ... کاردانەوەی کرێملین بەرامبەر بە هەواڵی کوشتنی سەربازانی ئەمریکی لە لایەن دەزگای هەواڵگری ڕووسیاوە
دوای بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتێک سەبارەت بە کوشتنی سەربازانی ئەمریکی بە هاوکاری و پێدانی پاداشت لە لایەن دەزگای هەواڵگری ڕووسیاوە بۆ میلیشیاکانی تاڵیبان کە هێزە ئەمنییەتیەکانی ڕووسیا بۆ کوشتنی هەر ئەمریکییەک پاداشتیان بە تاڵیبان داوە کرێملین کاردانەوەی نیشان دا .
کرێملین لە کاردانەوە بەم هەواڵەی نیۆیۆرک تایمز ڕەتی دەکاتەوە و دەڵێ هیچ زانیارییەکی لەمبارەوە نییە .
ئەمریکاش بەردەوام ڕووسیا بە پێدانی چەک و تەقەمەنی بە هیزەکانی تاڵیبان تاوانبار دەکات بەڵام تاکوو ئێستا دەرگیر بوونی یەکەی سەربازی ڕووسیا لە کوشتنی هیزەکانی ئەمریکی ڕاپۆرت نەدراوە .
نیۆیۆرک تایمز نووسیویەتی هێشتا دیار نییە هۆکاری ڕووسیا لە یارمەتییەکانی بۆ هێزەکانی تاڵیبان بۆ کوشتنی هیزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان چ بووە ، بەڵام دەتوانین بڵێین ڕووسەکان بە نیازن ئەمریکا بەردەوام لە ناو زەلکاوی ئەفغنستاندا بمێنن یا ئوەی کە تۆڵەی هیزەکانی خۆیلە سووریا کوژراون وەربگرنەوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە