پەیامی کورد … ئەردوغان جارێکی دیکە بوو بە سەرۆکی پارتی داد و گەشەپێدان
لە حەفتەمین كۆنگرەی پارتەكەیدا رەجەب تەیب ئەردۆگان بۆ جارێكی تریش وەک سەرۆکی پارتی دادو گەشەپێدان هەڵبژێردرایەوە.
لەگەل ئەنجامدانی حەفتەمین کۆنگرەی گشتیی پارتی دادو گەشەپێدان ناسراو بە (ئاک پارتی) کە لە ئەنقەرەی پایتەخستی توركیا بەڕێوەچو، ئەردۆگان وەک سەرۆکی پارتەکە هەلبژێردرایەوە، ئاژانسی ئەنادۆڵ ڕایگەیاند ئەردۆگان لە کۆنگرەدا لەکۆی ١٤٣١ دەنگ ١٤٢٨ دەنگی بەدەستهێنا و بۆ جارێکی دیکە بووەوە بە سەرۆکی گشتی پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتدار.
ئەردۆگان كە هاوكات سەرۆکی تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتیشە، لە وتارێکیدا كە لەبەردەم ئەندامانی كۆنگرەو جەماوەری پارتەكەیدا پێشكەشی كرد بەڵێنیدا بەهەمان دڵسۆزی خۆی بەردەوامبێت و باسی لە کەرتی گواستنەوەش کردو، ڕایگەیاند: لە هێڵی ئاسمانییدا پێشکەوتنێکی بەرچاومان بەدەستهێناوە، ژمارەی فڕۆکەخانەکانمان لە ٢٦ گەیاندوەتە ٥٦ فڕۆکەخانە.
رەجەب تەیب ئەردۆگان تەمەنی ٦٧ ساڵە و لەساڵی ٢٠٠١ لەگەڵ ژمارەیەک هاوڕێی پارتی داد و گەشەپێدانیان دامەزراند و لەساڵی ٢٠٢٠ ەوە هەڵبژاردنەکانیان بردەوە و حکومەتیان پێکهێنا و هەتا ئێستاش پارتی یەکەمی تورکیایە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە