پەیامی کورد ... وادەی سەردانی مەسروور بارزانی بۆ پەرلەمانی کوردستان دیاری‌کرا
واده‌ی چوونی مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ په‌رله‌مان دیاریكرا و به گوێره‌ی بانگهێشتنامه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، رۆژی دووشه‌ممه ٥/١٠/٢٠٢٠، كاتژمێر ١٠ی به‌یانی ده‌بێت.
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ئاگادار ده‌كاته‌وه، كه رۆژی دووشه‌ممه، كاتژمێر ١٠ی به‌یانی، ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان بن، كه پێشتر له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به گوێره‌ی مادده‌ی ٦٦ له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان داوای ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی كردووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پوخته‌یه‌ك له باره‌ی هه‌نگاوه‌کانی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی، بارودۆخی دارایی، دانوستان و گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ به‌غدا، بارودۆخی ناوچه كوردستانییه‌كان، لێكه‌وته و هه‌نگاوه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا ده‌خاته‌ڕوو.
رۆژی ٢٦/٩/٢٠٢٠، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به گوێره‌ی مادده‌ی ٦٦ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، داوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی كردووه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە