پەیامی کورد... گرووپێک لە ئاوارەکانی شەنگال گەڕێندرانەوە زێدی خۆیان
ئیڤان فایەق وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند زیاتر لە یەک هەزار ئاوارەی یەزیدی گەڕاونەتەوە ناوچەکانی خۆیان لە قەزای شەنگال.
ئەمڕۆ چوارشەممە لەڕاگەیەنراوێکدا وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق باسی لەوەکرد، هەزار و 150 ئاوارەی ئێزیدی لە ئۆردوگاکانی ئاوارەکانەوە لە پارێزگای دهۆک گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان لە ناوچەکانی سنوری قەزای شەنگال وناوچەکان و گوندەکانی ناوچەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان و حکومەتە خۆجێێەکان لە هەردوو پارێزگاکە و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان پارێزراون .
هەروەها وتیشی، وەزارەت دڵنیایی داوە لە گواستنەوەی کەلوپەلەکانیان لە کەمپەکانەوە بۆ ناوچەکانیان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ڕۆژانی داهاتوودا ژمارەیەکی دیکە لە ئاوارەکان لە کەمپەکانی دهۆکەوە بۆ ناوچەکانیان لە شەنگال دەگەڕێنەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە