بەغدا بە نائارامترین شاری جیهان دەستنیشان كرا

بەغدا بە نائارامترین شاری جیهان دەستنیشان كرا

پەیامی کورد... بەغدا بە نائارامترین شاری جیهان دەستنیشان كرا

بەغدای پایتەختی عێراق، دوایین شوێنی لە لیستی ئەو شارانەدا گرت، كە خەڵك لە سەرانسەری جیهان گەشتیان بۆ دەكەن.

بەپێی پۆلینی گۆڤاری (سی وۆرڵد) بۆ ساڵی 2024، بەغدای پایتەختی عێراق دوایین ریزبەندی لیستی ئەو شارانەی گرتووە، كە ئارامن و خەڵك لە سەرانسەری جیهان بۆ گەشت و سەردان روویان تێ دەكەن، لەبەرامبەردا ئەبوزەبی، پایتەختی ئیمارات بە وەرگرتنی 97.73% خاڵ، لە پێشەنگی ئارامترین شارەكانی جیهاندا دێت بۆ گەشت و سەردان.

لەدوای ئەبوزەبی، لە پۆلینەكەی (سی وۆرڵد)دا، تایبیەی پایتەختی تایوان بە دووەمم شار هاتووە و ئینجا دەوحەی پایتەختی قەتەڕ پلەی سێیەمی لیستەكەی گرتووە، لەكاتێكدا بەغدای پایتەختی عێراق لەسەر ئاستی جیهان لە پلەی 264دا هاتووە، بە وەرگرتنی تەنیا 57.77% خاڵ.

هەر لە پۆلینەكەی گۆڤاری (سی وۆرڵد)دا، هەریەك لە شارەكانی (عەجمان، دوبەی، رەئسولخەیمە و مەسقەت) لە دە یەكەمەكانی لیستی ئارامترین و سەقامگیرترین شارەكان هاتوون لەسەر ئاستی جیهان.

پێوەری هەڵبژاردنی شارەكان وەك ئارامترین و سەقامگیرترین شار، لەسەر بنەمای رێژەی كەمیی تاوان و بەهێزیی پۆلیس و رێوشوێنە ئەمنییەكان و سەقامگیریی حكوومەتەكانیان دیار دەكرێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە