کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی سەوڵاوا بەربوویەوە گیانی لە دەست دا

کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی سەوڵاوا بەربوویەوە گیانی لە دەست دا

پەیامی کورد … کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی سەوڵاوا بەربوویەوە گیانی لە دەست دا

 

کۆڵبەرێک لە کاتی کۆڵبەری لە کوێستانە سنوورییەکانی سەوڵاوا بە هۆی بەربوونەوە لە هەڵدێرێکەوە گیانی لە دەست دا.

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ٢ی تەمووزی ٢٠٢١، کۆڵبەرێک بە ناوی سادق ناسری تەمەن ٥٠ ساڵ لە کاتی کۆڵبەری لە ملەی تەتە کە لە سنووری سەوڵاوا هەڵکەوتووە، بە هۆی بەربوونەوە لە هەڵدێرێکەوە بە سەختی بریندار بوو و لەکاتی گواستنەوەی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی سنە بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لە دەست دا.

 

سادق ناسری خێزاندار و باوکی ٥ منداڵ و هەروەها خەڵکی سنە و دانیشتووی شاری مەریوان بووە.

 

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینیدا لانیکەم ٨ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و ١١ کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە