پەیامی کورد ... تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی نوێی دژ بە پ ک ک ڕاگەیاند
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا ئه‌مڕۆ ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنێك به ناوی "هه‌وه‌رتریشقه‌ی 15"ی له ویلایه‌تی بتلیسی باكووری كوردستان له دژی پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه" راگه‌یاند.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا گوتی: فه‌رمانده‌یی "د‌رك" له بتلیس له هه‌ردوو ناوچه‌ی "موتكی و سرب كایا" ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆنه‌كه كردووه و له‌و كرده سه‌ربازییه‌دا 816 ئه‌ندامی هێزه ئه‌منییه‌كان به‌شدارن، ژماره‌یه‌كیان سه‌ر به هێزی تایبه‌تن.
وه‌ك وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا ئاماژه‌ی پێداوه، "له ده‌ستپێكی ئۆپه‌راسیۆنی هه‌وره‌تریشقه‌وه كه له مانگی ته‌ممووزی رابردووه‌وه ده‌ستیپێكراوه، تا ئێستا ١٤٣ ئەندا،ئ په‌كه‌كه‌یان كوشتووه و توانیویانه ٧٤ ئه‌ندامی ئه‌و حزبه‌ش ده‌ستگیر بكه‌ن، كه ئه‌نقه‌ره به "تیرۆرست" ناویان ده‌بات".
هه‌روه‌ك دووپاتیكرده‌وه، له‌و كرده سه‌ربازیانه‌دا ٢٥١ حه‌شارگه و كۆگای چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌یان له‌ناوبردووه و ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیدا گرتووه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە