پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای قەدەغەکردنی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل دەکات

پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای قەدەغەکردنی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل دەکات

پەیامی کورد... پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای قەدەغەکردنی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل دەکات

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕۆژی پێنجشەممە کۆ دەبێتەوە و خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای قەدەغەکردنی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل دەکات.

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاوی کردەوە، ڕۆژی پێنجشەممە ئەنجوومەنی نوێنەران کۆ دەبێتەوە و خوێندنەوەی یەکەم و دووەم بۆ پرۆژەیاسای «ئاسایشی خۆراک» دەکات.

هەروەها لە بڕگەیەکی دیکەی دانیشتنەکەدا خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای قەدەغەکردنی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل «کیانی سەهیۆنی» دەکات.

دانیشتنەکەی ئەنجوومەنی نوێنەران بڕیارە کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە ئەنجام بدرێت.

 

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە