پەرلەمانی عێراق، واژۆی لەسەر دوورخستنەوەی حەلبووسی کرد

پەرلەمانی عێراق، واژۆی لەسەر دوورخستنەوەی حەلبووسی کرد

پەیامی کورد... پەرلەمانی عێراق، واژۆی لەسەر دوورخستنەوەی حەلبووسی کرد

سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی عێراقی تایبەت بە دوورخستنەوەی محەممەد حەلبووسی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 21-11-2023 سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق بە واژۆی موحسین مەندەلاوی کە جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراقە، بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراقی تایبەت بە دوورخستنەوەی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراقی بڵاوکردەوە.

لە نووسراوەکەدا هاتووە "پاڵپشت بە بڕیاری دادگەی باڵای فیدراڵی لە 14-11-2023ـوە کۆتایی بە ئەندامێتی محەممەد حەلبووسی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق هاتووە."

جێگەی باسە، ڕۆژی سێشەممە 14-11-2023 دادگای فیدراڵیی، محەممەد حەلبووسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراقی لە پۆستەكەی دوورخستەوە و بەئەندامبوونی لە پەرلەمان هەڵپەسارد.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە