پەیاما کورد ـ شاری عەمارەی سەر بەپارێزگای میسانی عێراق ڕۆژی ڕابردوو بەرزترین پلەی گەرمای لەسەر ئاستی جیهاندا تۆمار كردووە.
بە پێی ڕاگەیندریاوێکی وێستگەی (پلەیسێرڤێڵ)ی ئەمریكی، دوێنێ سێشەممە پلەی گەرمای عەمارە 51ی پلەی سەدی تێپەڕاندووە، بەمەش بووەتە یەكێ لە گەرمترین ناوچەكانی سەر رووی زەوی.
سادق عەتیە شارەزای كەشوهەوا لە فڕۆكەخانەی بەسرا لە هەژماری فەیسبووكی خۆیدا رایگەیاندبوو كە هەردوو شاری عەمارەی عێراق و ناوچەی موتربەی كوێتی گەرمترین پلەی گەرمایان لە جیهاندا تۆمار كردووە.
هەروەها شاری بەسراش دوێنێ پلەی گەرمای 50.8ی سەدی تۆمار كردبوو. ئەهوازی ئێرانیش 50.6، تكریتیش 50,5 پلەی سەدی تۆمار كردبوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە