ڕێکخراوی هەواڵنێرانی بێ سنوور: لە ١٠ ساڵدا ١٠٠٠ ڕۆژنامەنووس کوژراون

ڕێکخراوی هەواڵنێرانی بێ سنوور: لە ١٠ ساڵدا ١٠٠٠ ڕۆژنامەنووس کوژراون

پەیامی کورد ... ڕێکخراوی هەواڵنێرانی بێ سنوور: لە ١٠ ساڵدا ١٠٠٠ ڕۆژنامەنووس کوژراون

 

ڕێكخراوی هەواڵنێرانی بێ سنوور ڕایگەیاند، لەسەرەتای ئەمساڵەوە ٣٢ ڕۆژنامەنوس و هاوكاریان كوژراون.

 

بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی كۆتایی هێنان بە دەربازبوون لە سزا تایبەت بەو تاوانانەی دەرهەق بە ڕۆژنامەنوسان دەكرێت، كە ساڵانە لە ٢ی تشرینی دووەم یادی دەكرێتەوە، ڕێكخراوی هەواڵنێرانی بێ سنوور داواكارییەكەی خۆی لە ئەنتۆنیۆ گۆتیرێس، ئەمینداری گشتی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان دووبارەكردەوە دەربارەی دامەزراندنی پۆستێك بەناوی "نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان تایبەت بە سەلامەتی ڕۆژنامەنوسان".

 

بەپێی ڕێكخراوەكە لە ساڵی ٢٠١٩ دا ٤٩ ڕۆژنامەنوس لەسەر ئاستی جیهان كوژراون و ئەو ژمارەیەش كەمترە لەوەی لە ساڵی ٢٠١٨ تۆماركراوە، كوژرانی ڕۆژنامەنوسان لەو ناوچانەی ململانێیان تێدایە كەمیكردووە، بەهۆی ئەوەی چونیان بۆ ئەو ناوچانە زۆر كەمیكردووە.

 

تێبینی كەمبوونەوەی ژمارەكەش كرا لە ساڵی ٢٠٢٠ دا كە تیایدا ٢٩ ڕۆژنامەنوس و سێ هاوكاری میدیاكان كوژران، كە هۆكارەكەی كەمتر چوونی ڕۆژنامەنوسانە بۆ مەیدانەكانی جەنگ و ڕوبەڕوبوونەوە، لەسایەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، وەك ئەوەی ڕێكخراوەكە ئاماژەی پێداوە كە ئاماری كۆتایی ساڵانە لە دواڕۆژەكانی كانونی یەكەم بڵاودەكاتەوە.

 

ڕێكخراوەكە ئەوەشی خستەڕوو، هەزار ڕۆژنامەنوس لەماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودا كوژران و ئەنجامدەرانی ئەو تاوانانەش لێپێچینەوەیان لەگەڵدا نەكراوە و سزا نەدراون، تەنانەت بەدواداچوونیش لە زۆرێك لە حاڵەتەكاندا نەكراوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە