پەیامی کورد ... ئەنجوومەنی سەرکردایەتی نیشتمانی كوردستان كۆبۆوە و بڕیاری دا رۆژی 21-12-2019 كۆنگرەی چوارەمی سازبكات.
لە پەراوێزی كۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی-دا، بافڵ تاڵەبانی كوڕی سكرتێری كۆچكردووی یەکیتی بۆ كەناڵەكانی راگەیاندن وتی "رۆژی 9ی ئەم مانگە كۆنفرانسی مەڵبەندەكان بەڕێوەدەچێت و رۆژی 21-12ەش كۆنگرەی چوارەم ساز دەكەین".
پێشتر دەنگۆی ئەوە هەبوو، كە رەنگە كۆنگرەی یەكێتی بۆ ساڵی داهاتوودوابخرێت، كە خۆی بڕیاربوو7ی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت، بۆ ئەو مەبەستەش بەیانی ئەمڕۆ ژمارەیەك لە كادرانی یەكێتی لەبەردەم بارەگای مەكتەبی سیاسی حزبەكە لە سلێمانی گردبوونەوەگوشاریان دەكرد بۆ ئەوەی بڕیار لە بەستنی كۆنگرە بدرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە