پەیامی کورد... روسیا هەڵوێستی خۆی لەبارەی دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا ئاشكرادهكات
وتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتی روسیا ڕایدهگهیهنێت،هەرچەندە مۆسکۆ لەنزیکەوە چاودێری پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی کۆنگرێسی ئەمریکا دەکات، بەڵام ئومێدێکی گەورەی نییە کە ئەو هەڵبژاردنە کاریگەری هەبێت لەسەر باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردو وڵات.
ئهمڕۆ چوار شهممه 9 ی تشرینی دووهمی 2022 دیمیتری پیسکۆڤ، وتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتی روسیا (کرملین) لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەشکرد، "ناتوانین بڵێین کە ئێمە هەمو شتێکمان وەلا ناوە و سەرنج ناخەینەسەر هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا، هەروەها لەگەڵ ئەوەشدا کە ئێمە زۆر نیگەرانی خۆمان هەیە بەڵام بەوردی شیکاری ئەو زانیاریانە دەکەین کە بەدەستمان دەگات".
ئاماژهی بهوهش كرد، هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا هەرچەندە گرنگن و کاریگەرییان لەسەر زیاد لە ئاست و بوارێکدا دەبێت، بەڵام لە هەمو دۆخێکدا مۆسکۆ ئومێدێکی گەورەی نییە کە ئەو هەڵبژاردنە کاریگەری هەبێت لەسەر باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردو وڵات.
ئەوەشی خستەڕو، "ئەم هەڵبژاردنانە گرنگن، بەڵام پێدەچێت هەڵە نەبم ئەگەر بڵێم ، ئەو هەڵبژاردنە بایەخی نابێت لەسەر پەیوەندییە کورتخایەن و مامناوەندییەکانی نێوان هەردو وڵات، چونکە ئەم هەڵبژاردنانە ناتوانن هیچ شتێکی بنەڕەتی بگۆڕن و پەیوەندییەکانیش خراپن و هەمیشەش بەو شێوەیە دەمێننەوە".
دوای ئەوەی دوێنێ سێشەممە هەڵبژاردنەکانی نیوەوەرزی کۆنگرێس بۆ ئەنجومەنی نوێنەران، یەک لەسەر سێی ئەنجومەنی پیران و حاکمی 39 ویلایەت لە ئەمریکا بەڕێوەچون، بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکان پارتی کۆمارییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەران سەرکەوتنیان بەدەستھێناوە و لە ئەنجومەنی پیرانیش لە رکابەرییەکی توندان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە