ڕاپۆرتی " فڕانکفۆرتێر ئالگماینە سایتۆنگ " سەبارەت بە خاڵە گرینگەکان لە ڕێکەوتننامە ئەتۆمییەکە لەگەل ئێران

بەرواری بڵاوکردنەوە :
ڕاپۆرتی " فڕانکفۆرتێر ئالگماینە سایتۆنگ " سەبارەت بە خاڵە گرینگەکان لە ڕێکەوتننامە ئەتۆمییەکە لەگەل ئێران

پەیامی کورد     ...    ڕاپۆرتی " فڕانکفۆرتێر ئالگماینە سایتۆنگ " سەبارەت بە خاڵە گرینگەکان لە ڕێکەوتننامە ئەتۆمییەکە لەگەل ئێران .

بە گرینگیدان بە هەستیاری و گرینگی دەورەی نوێی ووتووێژەکان لە سەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران و بەرجام ، پێگەی ئاڵمانی " فڕانکفۆرتێر ئالگماینە سایتۆنگ " شرۆڤە و بەدواداچوونی خۆی سەبارەت بە دۆخەکە دەست پێکردووە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ڕۆژی سێشەممە گفتۆگۆیەکانی هەفتەی ڕابردوو دەربارەی ئەگەری گەڕانەوە بۆ ڕێکەوتنە ئەتۆمییەکە لە ڤییەننا دەست پێدەکاتەوە . ئەم باوەڕە بوونی هەیە کە هەموو لایەنەکان بە نییەتێکی باش لەوێن . بەڵم خاڵی گرینگ ئەوەیە کە چۆن مانۆڕگەلێکی تێکدەرانە وەکوو هێرشی سایبری بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکەی نەتەنز ، لە سەر ئەم گفتۆگۆیانە کاریگەری دەبێت 

ڕێکارێک کە لە سەرەتاوە لە لایەن یەکیەتی ئەورووپاوە بەدواداچوونی بۆ دەکرا .یانی گەڕانەوەی هەنگاو بە هەنگاو ، وەلاە نراوە و ئێستا ئامانج گەرانەوەی تەواو و یەکجارەیە بۆ سەر بەرجام تەنانەت ئەگەر بەم شێوەیە شێوازی دیپلۆماسی کلاسیک چیتر کاریگەری نەبێت و کەڵکی لێوەرنەگیرێت ئەم جۆرە بڕیارە دەتوانێ ڕەوەندەکە سادەتر بکات

بە پێی هەڵسەنگاندنەکانی لایەنەکان لە سەر ٨٠٪ ی بابەتاکن پەیوەندی بە بەرنامەی ئەتۆمی کێشە و گرفتەکان و گفتۆگۆوەکان و ووتووێژەکان هیچ قسە و باسێک بوونی نییە . بەڵام تەنانەت لەمبارەیەوە ش زۆر گرینگە کە ئەم خاڵانە بە شیوەی نووسراو ئەنجام بدرێت چوونکە تەنانەت بۆ بابەتگەلێک کە لە بنەڕەتدا سەرقاڵکەر نییە ، هەنگاوگەلێکی ڕێک و پێک و دیاریکراو پێویستن

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە