پەیامی کورد ... ئەرتەشی هێزی ئاسمانی عێراق هێرش دەکاتە سەر مۆڵگەکانی داعش لە سامەڕڕا .
فڕۆکە سەربازییەکانی ئەرتەشی عێراق ، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ئاکامی هێرش بۆ سەر مۆڵگەکانی گرووپی تێرۆریستی داعش لە سامەڕڕایان بۆمباران کرد .
بە پێی ڕاپۆرتێک فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ئەمڕۆ سێ شەممە ٤ی ئۆگۆست هەواڵی هێرش کردنی هێزی ئاسمانی ئەم ووڵاتەی لە دژی ناوەندی ئەم گرووپەی بڵاو کردەوە .
تەحسین الخفاجی ، ووتەبێژی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان هەروەها جەختی کردەوە : هێرشی ئەمڕۆی ئەرتەشی عێراق بۆ سەر مۆڵگەکانی داعش ، بۆ ئەرتەشی ئەم ووڵاتە هیچ زەرەر و زیانێکی بە دوادوە نەبووە .
ئەو هەروەها لە بەردەوامیدا ووتی بە ئاماژەدان بەوەی کە پۆلیسی فێدڕاڵ سەرکەوتوو بووە لە شناسایی و لە ناوبردنی دوو شوێنی خۆحەشاردانی داعش لەگەڵ کەل و پەلی سەربازی لە ناوچەی مەحموودییەی پارێزگای کەرکووک بووە ووتی : هێرشەکانی ئەرتەشی ئاسمانی ئەرتەشی عێراق بووەتە هۆی لەناوبردنی دوو بەلەم سەر بە تێرۆریستانی داعش .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە