پەیامی کورد ... ڕاگرتن و دەرکردنی دوو ئەندامی حێزبی حاكمی هێند بە هۆی بێڕێزی کردن بە ئائینی ئیسلام
حێزبی حاکم " بەهاراتیا جاناتا " لەم ووڵاتە ، ڕۆژی یەکشەممە ئەندامبوونی " نۆپۆر شارما " ووتەبێژی ئەم حێزبەی بە هۆی ووتاری ناشایست لە دژی پەیامبەر ڕاگرت و ڕایگەیاند ڕێز لە هەموو ئائینەکان دەگرێت .
ئەم حێزبە هەروەها " ناوین کۆمار جینداڵ " بەرپرسی میدیاییەکەی لە دێهلی نوێی بە هۆی ووتارە ناشایستەکان لە دژی پیرۆزییەکانی موسڵمانان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ، لە ئەندامبوونی لەم حێزبەدا دەرکرد .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە