پەیامی کورد ... سەرۆك بارزانی، ئەمڕۆ چوارشەممە ٩ـی١٠ـی٢٠١٩، لەڕێگەی تویتێكەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، نامەیەكی كراوەی ئاراستەی بەڕێز دۆناڵد تڕمپ كرد.
ئەمە دەقەكەیەتی:
بەڕێز سەرۆك دۆناڵد ترامپ بۆ ئاگاداری جەنابت: گەلی كوردستان هەمیشە داوای مافە ڕەواكانی خۆی كردووە و بەرگریی لەخۆی كردووە. پێشمەرگە ئەفسانەی داعشی تێكشكاند و كورد بەشێكی كاریگەر بوون لە هاوپەیمانی دژی تیرۆر. خوێنی كورد زۆر لە چەك و پارە، بەهادارترە.
لەگەڵ ڕێزماندا
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە