پەیامی کورد ... وەزیری دەرەوەی تورکیا مەرجی ئەم ووڵاتەی بۆ هاوکاری لەگەڵ دەوڵەتی بەشار ئەسەد دا ڕاگەیاند .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، مەولوود چاووش ئۆغڵۆ ، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە کۆنفرانسی دۆحە دا ڕایگەیاند " تورکیا لەوانەیە هاوکاری لەگەڵ سەرۆککۆماری سووریا ، بەشار ئەسەد ، لە ئەگەری هەڵبژارندنەوەی دووبارەی لە هەڵبژاردنەکانی ئەم ووڵاتەدا دەخاتە بەر باس و پێداچوونەوە .
چاووش ئۆغڵۆ لە ووڵامدانەوە بەم پرسیارە کە ئایا تورکیا لە ئەگەری هەڵبژاردنەوەی بەشار ئەسەد لەگەڵ دەوڵەتی ئەو هاوکاری دەکەن ، ووتی : ئێمە دەبێ وولات بۆ هەڵبژاردن ئامادە بکەین ، ئەوە دەبێ لە بن پاڵپشتی سازمانی نەتەوەکاندا بەڕێوە بچن ، هەڵبژرادنەکە دەبێ جیهانی ، ڕوون ، دیموکراتیک ، و عادیلانە بەڕێوە بچێت ... ئەگەر ئەم هەڵبژاردنە دیموکراتیک و جێگای باوەڕ بێت ، هەر کەسێک دەبێت ئەم ئەگەرە لە بەر چاو بگرێت .
هەروەها ڕایگەیاند : تورکیا دژی نووسینی یاسای بنچینەیی بۆ خەڵکی سووریایە لە ڕێگای کەسانی دیکەوە . ڕێگا بدەن ئەوان بۆخۆیان یاسای بنچینەیی خۆیان بنووسنەوە . ئەگەر ئەوان پێویستیان بە هاوکاری بوو .... ئێمە داتوانین یارمەتییان بدەین ، بەڵام ئەوان دەبێ یاسای بنچینەیی خۆیان بنووسنەوە .
تێکهەڵچوونی چەکدارانە لە ووڵاتی سووریا لە مانگی مارسی ساڵی ٢٠١١ ەوە تاکوو ئەوڕۆ بەردەوامە . هێزەکانی ئەرتەشی ئەم ووڵاتە لەگەڵ میلیشیا سەربازی و چەکدار لە گرووپ گەلی جۆربەجۆردا لە شەڕ دان . گرینگترین و گەورەترینی ئەم گررووپانە ، گرووپی تێرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامی یا هەمان داعش بووە کە ئێستا بەشێکی گەورە لە هێز و ئەو سەرزەوینانەی لە بن کۆنترۆڵی خۆی گرتبوو لە دەست داوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە