حەسەن ڕۆحانی لە داهاتوویەکی نزیکدا سەفەری سووریا دەکات

حەسەن ڕۆحانی لە داهاتوویەکی نزیکدا سەفەری سووریا دەکات

پەیامی کورد  ...  سەفەری سەرۆککۆماری ئێران بۆ دیمەشق لەوانەیە لە داهاتوویەکی نزیکدا ڕوو بدات .

بە پێێ ڕاپۆرتێک ، ڕۆژی دووشەممە ڕۆژنامەی " العهد " بە ووتەی باڵیۆزی ئێران لە سووریا جەواد تورک ئاباد نووسی : " سەرۆککۆماری ئێران حەسەن ڕۆحانی لەوانەیە سەفەرێکی بۆ دیمەشق لە داهاتوویەکی نزیکدا هەبێت . هەروەها لەم هەواڵەدا هاتووە : ئێرانییەکان خۆشەویتییەکی بێ کۆتا و هەستێکی دۆستانەیان بەرامبەر بە ڕابەر و نەتەوەی سووریا هەیە ، هەربۆیە من بە دووری نازانم کە سەفەرێکی لەم شێوەیە لە داهاتوویەکی نزیکدا ڕووبدات ". پێشتر میدیاکانی سووری ڕایانگەیاندبوو کە وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران موحەمەد جەواد زەریف بە زوویی بۆ دیمەشق سەفەر دەکات و ئامادەکاری تایبەت بۆ سەفەری ڕۆحانی جێبەجێ دەکات .

بەرپرسی کۆمیتەی ئەمنییەتی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئێران حشمەتۆڵڵا فەلاحەت پیشە ڕایگەیاند کە ٩ی مارس ڕێکەوتن لە گەڵ دیمەشق کە بریتییە کە حەل و چارەسەری هەنگاو بە هەنگاوی قەرزەکانی سووریا بە ئێران لە ماوەی ٨ ساڵی ڕابردوودا ، واژوو دەکرێت .

بە ووتەی ئەو تاران وام گەلێکی زۆری بە دیمەشق داوە کە بە تایبەتمەندی تایبەتەوە ئەم کارە کراوە . فەلاحەت پیشە هەروەها ڕایگەیاند : لە دوای شکستی تیرۆریستەکان ئێستا کاتی چارەسەری بابەتێک گەیشتووە کە لایەنی سووری دەبێ ئەم قەرزانە بگەڕێنێتەوە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە