پەیامی کورد … منداڵێک دایکی دەکوژێ و باوکیشی بریندار دەکات
لە گوندێكی سنوری قەزای بەردەرەش منداڵێكی تەمەن ٧ ساڵان بەهۆی دەستكاریكردنی چەكەوە دایكی خۆی كوشتووەو باوكیشی بریندارە.
عەمید سەعدی بەڕێوبەری پۆلیسی قەزای بەردەڕەش لەسنوری پارێزگای دهۆك ڕایگەاند کە، منداڵەكە تەمەنی ٧ ساڵانە و دانیشتوی گوندی درین بۆت ی سەر بە ناحیەی كەڵەكی قەزای بەردەرەشە له پارێزكای دهوك،دەستكاری دەمانچەی كردوەو دوو گوللـــەی لێدەرچووە.
باسی لەوەشكرد: بەو هۆیەوە دایكی خۆی كوشتووەو باوكیشی برینداربووەو لەنەخۆشخانەیە.
ئاماژەی بەوەشدا: دایكی ئەو منداڵە تەمەنی ٣٠ ساڵان بووەو باوكیشی شۆفێری بارهەڵگرە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە