شاناز ئیبراهیم بەڵێن نوێ دەکاتەوە

شاناز ئیبراهیم بەڵێن نوێ دەکاتەوە

پەیامی کورد    ...   شاناز ئیبراهیم داوای نوێبوونەوەی یەکیتی دەکات.

  شاناز ئیبراھیم ئەحمەد یەکێتی ھەمیشە حزبی جەماوەر بوە و کاری بۆ نوێبونەوە کردوە و "دەبێت هەمومان داوای نوێبوونەوەی یەکێتی بکەین".

شاناز ئیبراھیم ئەحمەد لە یادی 44 ساڵەی دامەزراندنی یەکیتی نیشتمانی کوردستاندا لە لەسەر مەزاری مام جەلال مۆمی تەمەنی یەکێتی داگیرساند رایگەیاند، "پیرۆزبایی لە هەمو تاکێکی یەکێتی دەکەم و ئێمە ھاتووین سەری رێز و نەوازش دووبارە بۆ مام دانەوێنین و بەڵێن بدەین".

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئێمە وەکو کەسانی دیکە بەڵێن نادەین، بەڵێنی ئێمە راستەقینەیە داوا لە هەمو کادر و ئەندام و لایەنگرانی یەکیتی نیشتیمانی کوردستان دەکەم هەمویان پێکەوە داوای بەستنی نوێبونەوەی یەکیتی بکەن، کاتییەتی، تێشپەڕیوە کاتەکەی، دەبێت هەر هەمومان یەک رەنگ و یەک دەنگ، دەستی یەکتر بگرین و داوای نوێبونەوەی حزبی شەهیدان بکەین".

شاناز ئیبراھیم ئەحمەد جەختیکردەوە، "پێویستە هەموان یەکیتی بگەڕێنینەوە ئەو شوێنەی کە شایستەیەتی، بیگەڕێنینەوە ئەو شوێنەی کە بڕیاردەر بێت، جارێکی دیکە بیگەڕێنینەوە بۆ ناو جەماوەر بۆ ناو خەڵک و ماڵی کەسوکاری شەهیدان".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە