پەیامی کورد … لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ٣٥ کەس دەستبەسەر کراون
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی هەنگاو، لە ماوەی مانگی مەی ٢٠٢١ دا، لانیکەم ٣٥ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هەروەها بەشداری لە ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە نەورۆز و چالاکی مەزهەبی دەستبەسەر کراون.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ٢٣ کەس بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و پەیوەندی لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت ، ٤ کەس بە تۆمەتی چالاکی کرێکاری، ٥ کەسیش بە تۆمەتی چالاکی مەدەنی و ٣ کەسیش بە تۆمەتی چالاکی مەزهەبی دەستبەسەر کراون.
زیاترین هاووڵاتی لە پارێزگاکانی سنە دەستەبەسەر کراون کە ٢٥ حاڵەت بووە. هەروەها دەستبەسەر کرانی ٨ هاووڵاتی لە پارێزگای ئورمیە و ٢ هاووڵاتی لە پارێزگای ئیلام تۆمار کراوە.
لە مانگی ڕابردوودا دوو چالاکی ژن، دوو ڕۆژنامەنووس و خوێندکارێکیش دەستبەسەر کراون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە