پەیامی کورد ... پێداچوونەوی چین لە ئاماری قوربانیانی کۆرۆنا لە ڤۆهان ١٢٩٠ کەس زیادی کرد .
دەوڵەتی چین ئەمڕۆ هەینی جگە لە پێداچوونەوە بە ئاماری قوربانیانی کۆرۆنا لە شاری ڤۆهانی چین كە لەسەرتادا كۆرۆنا لەو شارەوە بڵاوبوەوە، رایانگەیاند، هەزار و ٢٩٠ كەسی تر بە ڤیرووسەكە گیانیان لەدەستداوە.
بەرپرسانی شاری ڤۆهان ئاماژەیان بەوەشكردووە، ئەو كەسانە پێشتر بە هەڵە هۆكاری مردنەكەیان راگەێنرابوو.
بەم پێیە ژمارەی ئەو كەسانەی لە ڤۆهان بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە گەیشتوەتە سی هەزار و ٨٦٩ كەس و كۆی ئەوانەش لە چین بە هۆی ڤیرووسەكەوە مردوون بۆ چوار هەزار و ٦٣٢ كەس بەرزبوەوە، واتە بە رێژەی لەسەدا ٤٠ زیادی كردووە.
بڵاوبوونەوەی ئەو ئامارە نوێیە لە كاتێكدایە بەردەوام چین بەوە تۆمەتبار كرابوو، كە ئاماری راستەقینەی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا و ژمارەی ئەو كەسانەی گیانیان لەدەستداوە دەشارێتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە