پەیامی کورد ... سەبارەت بە مووچەی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەک بڵاو دەکرێتەوە .
جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند،"ئەگەر مووچەی پارێزگاكانی عێراق دابین بكرێت مووچەی هەرێمی كوردستانیش دابین دەكرێت"
د. بەشیر حەداد، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند،"گومان لەوەدا نییە كە دابەزینی نرخی نەوت كاریگەرییەكی نەرێتی لەسەر داهاتی عێراق هەبوە، بەڵام بانكی ناوەندی عێراقی وەك دەزانن رایگەیاند كە دەتوانێت بۆ ماوەی چەند مانگی داهاتوو مووچەی عێراق دابین بكات، واتە مووچەی پارێزگاكانی عێراق دابین بكرێت مووچەی هەرێمی كوردستانیش دابین دەكرێت و مەترسی لەسەر نییە.
دەربارەی وادەی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان بە كابینەی نوێی حكومەت، ووتی،"هەركاتێك كارنامەی حكومەت و ناوی كاندیدی وەزیرەكان بۆ پەرلەمان نێردران، ئەو كاتە بڕیاردەدرێت لەسەر وادەی دانیشتنەكە"
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە