پەیامی کورد ... سەبارەت بە ئەگەری گیان لەدەستدانی ناڤالنی ئەمریکا هۆشداری تووند دەداتە ڕووسیا
جەک سالیوان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا ڕایگەیاند ئەگەر بێت و ئەلێکسی ناڤالنی، ڕەخنەگەری ڕووسیا، گیانی لە دەست بدات، بێگومان ڕووسیا دەبێت خۆی بۆ دەرئەنجامە چاوەڕوان نەکراو و تووندەکان ئامادە بکات
ناڤالنی دەمێکە مانی لە خواردن گرتووە و پزیشکان ووتویانە بارودۆخی تەندرووستی ناجێگیرە و ئەگەری ئەوە هەیە هەر کات و ساتێک گیانی لە دەست بدات.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە لە کۆتاییدا بەرپرسانی بەندیخانە ڕەخنەگرەکەی ڕووسیایان ڕەوانەی نەخۆشخانە کردووە .
پزیشکانی نەخۆشخانەیەک کە ناڤالنی لەوێ بەند کراوە بڕیاریان داوە ئەو بە هۆی خراپتر بوونی باری تەندرووستی و دۆخی جسمانی ڕەوانەی نەخۆشخانە بکەن . دۆخی مەترسیداری ئەم ڕەخنەگرەی پووتین بووەتە هۆی ئەوەی کە ئەمریکا و هەندێک لە ووڵاتانی ئەورووپایی سەبارەت بە باری ئەمنییەتی و گیانی ئەو هۆشداری بدەنە ڕووسیا
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە