پەیامی کورد ... کچەکەی سەددام پەیامێکی مانادار ئاراستەی عەرەبستانی سەعوودی دەکات .
ڕووسیا الیوم لە پەیامێکدا نووسی " ڕەغد سەددام " کچەکەی سەددام حسێن لە هەوڵێکدا کە هەڵگری مانا و ووشەی فراوانی مانادارە ، ٩٠ ەمین ساڵڕۆژی نەتەوەیی عەرەبستانی بە عەرەبستان و خەڵکی ئەم ووڵاتە پێرۆز کرد .
بە پێی ڕاپۆرتێک ڕەغد سەددام لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر بەم جۆرەی نووسی : پیرۆزبایی لە عەرەبستان و خەڵکی ئازیزی ئەو ووڵاتە دەکەم . سەد ساڵ لەگەل ئەم ساڵانە ... بەردەوام لە پەنای خودای باش و ئازیزدا بن .
عەرەبستان لە کاتی شەڕی عێراق و ئێران ، کە پاشایەتییەکەی لە سەر شانی مەلەک فەهد بوو پاڵپشتی سەددامی کردبوو لە شەڕی دژ بە ئێران دا .
لەو کاتەدا عەرەبستانی سەعوودی بلایەنی خۆی ڕاگەیاندبوو بەڵام لە ماوەی شەڕەکەدا هیچ کەم و کووڕییەکی بۆ پێدانی هاوکاری و یارمەتی ناسەربازی بۆ عێراق نەکرد . لە دوای پەسەند کردنی ئاگربەسی نێوان ئێران و عێراق ، سەددام حسێن کە لە دەرئەنجامی شەڕەکە ناڕزای بووە ، بڕیاری دەستبەسەرداگرتن و داگیرکردنی کووەیەتی دا و لە دوای ئەم بابەتە ، پەیوەندییە دیپلۆماتییەکانی عێراق و عەرەبستان ڕووی لە ڕەشتر بوون و ناخۆشی برد .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە