پەیامی کورد... سەدر ڕوونکردنەوە لەبارەی دۆخی سیاسی عێراقەوە دەدات
موقتەدا سەدری ڕێبەری ڕەوتی سەدر ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی دۆخی سیاسی عێراق بڵاو کردەوە.
موقتەدا سەدر دەڵێت، دادگا لایەنگری ئەو کەسانە دەکات کە پەرلەمانیان پەکخستووە.
باسی لەوەشکرد، عێراق ناگەڕێتەوە بۆ پشک بپشکێنە و هاوپەیمانی لەگەڵ سێیەکی پەکخەردا ناکات.
سەدر ئاماژەی بەوەش کرد، "کارەکانی سێیەکی پەکخەر خراپن و گەیشتووەتە قۆناغی پەکخستنی بەرژەوەندییەکانی گەل، ئایا گومان دەکەن بەو کردەوانەوە ناچارم بکەن هاوپەیمانتیان لەگەڵدا بکەم؟."
ئەوەش دوای ئەوە دێت شەوی ڕابردوو سەدر لە تویتێکدا بڵاوی کردەوە وتی، "بڕیاریان داوە بۆ ماوەی ٣٠ ڕۆژ ببنە ئۆپۆزیسیۆن."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە