سەفەری شاندێک لە عێراق ەوە بۆ پێداچوونەوەی دۆسیەی ئاو بۆ ئێران

سەفەری شاندێک لە عێراق ەوە بۆ پێداچوونەوەی دۆسیەی ئاو بۆ ئێران
پەیامی کورد     ...   سەفەری شاندێک لە عێراق ەوە بۆ پێداچوونەوەی دۆسیەی ئاو بۆ ئێران

ڕەعد التمیمی ، سەرۆکی یەکیتی ئەنجوومەنگەلی کشت و کاڵی دیالا لە گفتووگۆ لەگەڵ بەغدا الیوم ووتی : لە دوای جەژنی ڕەمەزان شاندێک لە عێراق ەوە سەردانی تاران دەکات تاکوو ٣ دۆسیەی گرینگ لێکۆڵینەوەی بۆ بکرێت .

التمیمی ووتی : ئەم شاندە لە سەفەر بۆ تاران و دیدار لەگەڵ بەرپرسانی ئێران ٣ دۆسیەی گرینگ لەوانەش بەرچاوترین یان هەماهەنگی دەربارەی ئاوەکان و ڕووبارگەلی هاوبەش و گرینگی دابەشکردنی زەرەر و زیانەکان لە وەرزی ووشکی ساڵ هەڵدەسەنگێنن .

ئەو لە بەردەوامیدا ووتی : دۆسیەی بەرەڵا کردنی ئاوی ڕووخانەی دیالا بە شێوەی تایبەت لە کارە گرینگ و سەرەتاییەکان دەبێت  بە تایبەتی بە گرینگیدان بەوەی کە ئاستی زەرەرەکان لە دیالا زۆرە و کارەساتێکی بۆ ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی عێراق ڕەقەم لێدا جگە لەوەی کە نیگەرانیگەلێک دەربارەی لەناوچوونی باخ و باخاتەکان بوونی هەیە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە