پەیامی کورد ... سەرەڕای هۆشدارییەکانی عێراق تورکیا ڕایگەیاند ئۆپراسیۆنەکانمان لە هەرێمی کوردستان ڕاناگرین .
لە حاڵێکدا کە ووتەبێژی دەوڵەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ئۆپراسیۆنەکانی تورکیای بۆ سەر هەرێمی کوردستان " باکووری عێراق " مەحکووم کرد بەڵام ئانکارا جارێکی دیکە هەڕەشەکانی خۆی لەسەر بەردەوامی بە ئۆپراسیۆنەکانی ڕاگەیاند .
بە پێی ڕاپۆرتێک ئەحمەد مۆلا طلال ووتەبێژی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند : هێزەکانی تورکیا ماوەیەکە داگیرکاری و تەجاوزی لە سەر یەک لە دژی خاکی عێراق ئەنجام دەدەن کە ئێمە بە تووندی ئەم هەوڵانە ڕەت و مەحکووم دەکەین .
طلال داوای کرد هەر چی زووە ئەم هێرش و تەجاوزانە ڕابگیرێن کە بێڕێزی کردن بە ئاشتی ناوچەکەیە .
ئەو جگە لەمانە ووتی : ئەم تەجاوزاتانە گیانی مرۆڤەکانی گرتووە ، سەروماڵ و حاکمییەتی عێراق لە ناو دەبەن .
سەرەتای مانگی ڕابردوو " جوون " ئانکارا هێرشی ئاسمانی و تایبەتی لە ناو خاکی هەرێمی کوردستان دەست پێکرد .
ئەمە لە حاڵێکدایە کە حامی ئاکسۆی ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئەمڕۆ ، دووشەممە بەغدا جارێکی دیکە کشاندە ناو چەڵێنجێکی نوێ و ووتی ، ئانکارا پێداگرە بە لەبەرگرتنی ڕێکاری پێویست و تەواو لە چوارچێوەی دەستپێکردنی بەرگری کردن لە خۆی کە لە یاسای نێودەوڵەتی وەرگیراوە تا لە دژی چالاکیگەلی تێکدەرانە لە ناو خاکی عێراق دا هەوڵ و هەنگاو بنێت ، هەنگاو و هەوڵگەلێک کە سنوورەکان ، ئەمنییەت و سەقامگیری ووڵات دەخاتە مەترسییەوە .
ئاکسۆی لە ووڵامێک بە ووتوکانی عێراقی کە لە دوو ئۆپراسیۆنی " پەنجەی بەبر و پەنجەی هەڵۆ ڕەخنەی گرتبوو جەختی کردەوە : ئانکارا شیکاری پێویست لە کاتی خۆیدا بۆ لایەنی عێراقی لە سەر بابەتی هەر دوو ئۆپراسیۆنەکە ی خۆی لە دژی حزبی کرێکارانی کوردستان " پەکەکە " ڕوونکردەوەتەوە
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە