پەیامی کورد... سەرۆكی حكومەتی تونس لەپۆستەكەی دوورخرایەوە
سەرۆکی تونس لە رێورەسمێکی فەرمیدا و بە هۆکاری نادیار سەرۆکی حكومەتی وڵاتەكەی لەپۆستەكەی دورخستەوە و و بەرپرسێكی دیكەی بۆ شوێنەكەی دیاریكرد.
قەیس سەعید، سەرۆکی تونس دورخستنەوەی نەجلا بۆدن سەۆکی حکومەتی وڵاتەکەی راگەیاند و ئەحمەد حەشانی پارێزگاری بانكی ناوەندی وەک جێگرەوەی دیاریکرد.
ئەم گۆڕانگارییە هاوکاتە لەگەڵ ئەو قەیرانە ئابوری و داراییەی لە ئێستادا روبەروی وڵاتەکە دەبێتەوە و شڵەژانێکی بەردەوامی بۆ هاوڵاتیانی و دەسەڵاتدارانی دروستکردوە.
سەرۆکایەتی تونس لە راگەیەندراوێکدا ئاشكرایکرد، لە رێورەسمێکی فەرمیدا، ئەحمەد حەشانی سوێندی یاسایی خوارد بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی حکومەتی وڵات لە بەردەم سەرۆکی وڵاتدا.
هەروەک هۆکاری لە کارلابردنی نەجلا بۆدن ئاشکرا نەکراوە کە یەکەم ژنە سەرۆک بو لە مێژوی حکومەتی تونسدا، لە کاتێكدا چەند ئاژانسێکی هەواڵی ئەو وڵاتە ئەوەیانخستەرو کە سەرۆکی وڵات نیگەران بوە لە جێبەجێکردنی کاروبارەکانی حکومەت لە روی کەمی بڕی هەندێک ماددەخۆراکی وەک گەنم و نان.
قەیس سەعید لە میانەی رێورەسمی دیاریکردنی سەرۆکی نوێی حکومەتی وڵاتەکەی و لە تۆمارێکی ڤیدیۆییدا وتی، "لە پێناو ئیرادەی گەلەکەمان و جێبەجێکردنی دادپەروەیدا کاردەکەین و ناگەڕیینەوە دواوە".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە