پەیامی کورد... سەرۆكوەزیرانی عێراق سێ ڕۆژ ماتەمینی گشتی ڕاگەیاند
ژمارەی قوربانیانی ئەو ئاگركەوتنەوەیەی شەوی رابردوو لە هۆڵی شایی شارۆچكەی حەمدانییەی پارێزگای موسڵ كەوتەوە ڕوو لە زیادبوونە و ئەمڕۆش سەرۆكوەزیرانی عێراق سێ ڕۆژ ماتەمینی گشتی ڕاگەیاند.
بەپێی هەواڵی میدیا عێراقیەكان، ئەمڕۆ چوار شەممە، محمد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق ماتەمینی گشتی بۆ ماوەی سێ رۆژ لە سەرتاسەری عێراقدا راگەیاند، وەك پرسە و سەرەخۆشی بۆ قوربانییەكانی رووداوەكەی حەمدانیە.
جێگەی باسە، شەوی ڕابردوو ڕوداوێكی كەوتنەوەی ئاگر لەهۆڵێكی ئاهەنگگێران كەوتوەو تیایدا زیاتر لە (120) گیانیان لەدەستداوەو (250) كەسی دیكەش برینداربوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە