سەرۆک کۆماری تورکیا: دەبێت تورکیا بکەنە ئەندامی یەکێتی ئەوروپا و سوید دەکەینە ئەندامی ناتۆ

سەرۆک کۆماری تورکیا: دەبێت تورکیا بکەنە ئەندامی یەکێتی ئەوروپا و سوید دەکەینە ئەندامی ناتۆ

پەیامی کورد... سەرۆک کۆماری تورکیا: دەبێت تورکیا بکەنە ئەندامی یەکێتی ئەوروپا و سوید دەکەینە ئەندامی ناتۆ


رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، دەبێت سەرەتا وڵاتەکە بکرێتە ئەندامی یەکێتی ئەوروپا ئەوکات رەزامەندی بۆ بەئەندامبونی سوید لە ناتۆ دەردەبڕن.

رەجەب تەیب ئەردۆگان ئەمڕۆ دووشەممە 10ی تەمووزی 2023لە وتارێکدا باسی لە چەند پرسێک کرد و لەبارەی شەڕی ئۆکرانیاوە، رایگەیاند، "پێمان وایە کۆتاییهێنان بە شەڕ بە ئاشتییەکی دادپەروەرانە و بەردەوام لە زوترین کاتدا دەبێتە هۆی ئاسانکاری بۆ پڕۆسەی ئەندامێتی ئۆکرانیا لە ناتۆ".

باسای لەوەشرد "بانگەوازی خۆمان بۆ ئەو هاوپەیمانان دوپاتدەکەمەوە کە لە لوتکەکەدا سزا و سنوردارکردنیان بەسەر تورکیادا سەپاندوە ( ناتۆ ) بە خێرایی لەم هەڵەیە هەڵبگەڕێنەوە".

سەرۆک کۆماری تورکیا ئاماژەی بەوەشکرد، "پێشکەوتنی پڕۆسەی ئەندامێتی سوید لە ناتۆ پەیوەستە بە جێبەجێکردنی ئەو پرسانەی کە لە ڕێککەوتنە سێ قۆڵیەکەدا تۆمارکراون و سەرەتا دەبێت تورکیا بکرێتە ئەندامی یەکێتی ئەوروپا و دواتر سوید دەکەینە ئەندامی ناتۆ، چونکە تورکیا تاکە وڵاتێکە کە ئەندامی ناتۆیە و ئەندامی یەکێتی ئەوروپا نیە".

وڵاتانی هاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی ( ناتۆ ) دەیانەوێت لە لوتکەی هاوپەیمانێتییەکەدا کە رۆژانی 12 و 13ی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت، سوید بکەنە ئەندامی ناتۆ، بەڵام تائێستا تورکیا رەزامەندی لەوبارەیەوە دەرنەبڕیوە، چونکە پڕۆسەکە پێویستی بە رەزامەندی هەمو ئەندامانی دیکەی هاوپەیمانێتیەکە هەیە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە