پەیامی کورد... سەرۆکی میسڕ سەرۆکایەتیکردنی کۆبوونەوەیەکی هەرێمی راگەیان
سەرۆکی میسڕ لەمیانەی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتەکەی رایگەیاند، “سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی هەرێمی لەسەر بارودۆخی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دەکەین”.
ئەمڕۆ عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسڕ سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتەکەی کرد، تێیدا پێشهاتەکانی سنووری وڵاتەکەی و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست تاوتوێکرا و چەند بڕیارێکیان دەرکرد.
لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی میسڕ جەختی لەوەکردەوە وڵاتەکەی میوانداریی کۆبوونەوەی لوتکەی هەرێمی نێودەوڵەتی دەکات بە مەبەستی چارەسەرکردنی پێشهاتەکانی ئەم دواییەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەتی پرسی فەڵەستین و ئیسڕائیل.
لە کۆبوونەوەکەدا ئامادەیی میسڕ بۆ هەر هەوڵێک بۆ هێورکردنەوەی بارودۆخەکە و دەستپێکردنەوەی پرۆسەی ئاشتی ڕاستەقینە راگەیەندرا، کە تێیدا هاووڵاتیانی مەدەنی پارێزراوبن و فریاگوزارییە سەرەتاییەکانیان پێ بگات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە